به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له راگه‌یه‌نراوێكدا گرتنی تۆمه‌تبارێك و ده‌یان كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ری ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی حوزه‌یران، به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رای گه‌یاندووه، بنكه‌ی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كانی سۆران به هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان توانیان ده‌ست به‌سه‌ر بڕی نۆ كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ردا بگرن كه شه‌ش كیلۆ حه‌شیش و سێ كیلۆ كریستاڵ بووه.
روونیش كراوه‌ته‌وه كه هه‌ر له‌و چالاكییه‌دا تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (ا.ع.م) گیراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه.