نێچیرڤان بارزانی‌ پێوه‌ندی‌ به‌ كۆسره‌ت ره‌سووڵ كرد

:: PM:08:15:24/06/2020 ‌


نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ پێوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنیدا سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سووڵ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ باڵای‌ سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی‌ حوزه‌یران، له‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هاتووه‌ كه‌ ‎نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بۆ كۆچی دوایی خاتوو ته‌مینه‌ ئه‌حمه‌د سه‌ره‌خۆشی له‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوول عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد.

‎وه‌ك له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌میانه‌ی پێوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوول عه‌لی و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو كرد و هیوای خواست دواناخۆشی هه‌موولایه‌ك بێت.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم