هێرۆ برایم ئەحمەد دوو ملیۆن دۆلار بە كوڕێكی شانازی خوشكی دەدات

:: PM:07:08:05/10/2016 ‌

پێگە نزیكەكان لە باڵی ناوەندی بڕیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوامن لە بڵاوكردنەوە دۆسیەكانی گەندەڵی باڵی قۆرخكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و یەكێكی تریش لەو گەندەڵی و بە بنەماڵەیی كردنانەی یەكێتی، دانانی كوڕێكی شاناز برایم ئەحمەدە بە بەڕێوەبەری كەناڵێكی یەكێتی.

پەیج و پێگەكانی نزیك لە باڵی ناوەندی بڕیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویان كردووەتەوە، كە بەبڕیاری هێرۆ برایم ئەحمەد كوڕێكی خوشكی واتە شاناز برایم ئەحمەد، كراوەتە بەڕێوەبەری كەناڵی كوردسات.

ئاماژەیان داوە، ئەو كوڕە ناوی "دێرین"ە و دوو ملیۆن دۆلاری لە ئیدارەی گشتی پێ دراوە بۆ كەناڵی كوردسات، چونكە ئەو بەڕێوەبەری كەناڵەكەیە، بەڵام یەك دۆلاری بۆ كەناڵەكە خەرج نەكردووە و تەواوی ئەو پارەیەی بۆ خۆی گل داوەتەوە.

ئەو پەیجە نووسیویەتی، ئەو منداڵە هیچ راگەیاندن نازانێت و بەو تەمەنەوە كراوەتەوە بەڕێوەبەری كەناڵی كوردسات، ئەمە ئەگەری خوشكەزای هێرۆ برایم ئەحمەد نەبووایە، بە ژیانی خەونی لەو شێوەیەشی نەدەبینی كە ئێستە تێیدا دەژی.

وشە/باز.




وشە - باز ئه‌حمه‌د