توێژه‌ران ده‌یسه‌لمێنن بۆ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی، پێویسته له‌گه‌ڵ داگیرساندنی ئۆتۆمبێل، راسته‌وخۆ ساردكه‌ره‌وه دانه‌گیرسێنین به‌ڵكو ماوه‌یه‌ك نێوانی هه‌بێت.
باشتر وایه كاتێك چوویته ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، راسته‌وخۆ A/C ساردكه‌ره‌وه پێ نه‌كه‌یت، جامه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه بكه‌ره‌وه دوای چه‌ند خوله‌كێك ساردكه‌ره‌وه‌كه داگیرسێنه، بۆچی ده‌بێت ئێمه ئه‌مه بكه‌ین؟ به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، هه‌موو به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له پلاستیك دروست كراوه كه پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی به‌نزینه و مرۆڤ ژه‌هراوی ده‌كات و به به‌ركه‌وتنی ئه‌م با سارده به له‌شت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته هۆی تووشبوون به ماده‌ی كیمیایی و دروستبوونی چه‌ندان جۆری شێرپه‌نجه.
له چه‌ندان توێژێنه‌وه‌دا وه‌ك ماڵپه‌ری''
getholistichealth'' ئاماژه‌ی پێ كردووه، سه‌لمێنراوه كه به‌نزین تووشی شێرپه‌نجه‌ت ده‌كات، وه‌ك پێشتر بینراوه له چه‌ند مرۆڤێكی تووشبوو به‌و نه‌خۆشییه و تاقی كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه بچووكه‌كان و بینراوه به‌نزین ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه‌ی خوێن و چه‌ندان كێشه‌ی تر له ڕێڕه‌وی خوێندا دروست ده‌كات، هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ تووشبوونی مرۆڤ به‌و ژه‌هره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیشكردن له كارگه كیمیایییه‌كان و كارگه‌ی دروستكردنی پێڵاو كه به‌نزینێكی یه‌كجار زۆر به‌كار دێت، له‌م دوو كارگانه و سه‌ره‌كیترینیان پاڵاوگه نه‌وتییه‌كانه كه زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی خوێن، له‌م ساڵانه‌ی پێشتر تۆمار كراوه.
هه‌روه‌ها زۆركه‌س هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت، به داگیرساندنی A/C ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تووشی ژه‌هراویبوون ده‌بێت، لێره‌دا پرسیار دروست ده‌بێت بۆچی به A/C ساردكه‌ره‌وه تووشی ژه‌هراویبوون ده‌بین؟ چونكه هه‌ر كاتێك ئۆتۆمبێله‌كه‌مان جێ هێشت، جامه‌كانی داده‌خه‌ین، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی به‌نزین له ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه به تایبه‌تی له شه‌ودا كه به ڕێژه‌ی ٤٠٠-٨٠٠ میلیگرام به‌نزین كۆ ده‌بێته‌وه.