ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى میسرى رانیا یوسف رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو، ده‌ستى به‌كارى وێنه‌گرتنى فیلمى "مێشكى شه‌یتان" كرده‌وه كه ماوه‌یه‌ك بوو به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایییه‌وه فیلمه‌كه‌ى وه‌ستابوو.
له هه‌واڵێكى پێگه‌ى
ئیلاف هاتووه، رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو، رانیا یوسف ده‌ستى به‌كاره‌كانى وێنه‌گرتنى فیلمى "مێشكى شه‌یتان" كردووه كه زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك بوو كاره‌كه‌ى وه‌ستابوو.
چونكه كۆمپانیاى به‌رهه‌مهێن له ته‌نگژه‌یه‌كى دارایى دابوو، نه‌یده‌توانى كرێى كرێكاره‌كان و هه‌ندێك له ئه‌كته‌ره‌كان بدات، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى كۆمپانیاكه هه‌ندێك تواناى دارایى باشتره بووه، ده‌ستى كردووه‌ته‌وه به كاره‌كانى فیلمه‌كه.
فیلمى "مێشكى شه‌یتان" له لایه‌ن كه‌ریم ئیسماعیله‌وه كارى ده‌رهێنانى بۆ ده‌كرێت، جگه له رانیا یوسف هه‌ریه‌ك له باسم سه‌مره و سه‌لوه خه‌تاب رۆڵى تێدا ده‌گێڕن.
تا ئێسته‌ش كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه، چ واده‌یه‌كى بۆ ته‌واوكردنى فیلمه‌كه دیار كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشبینى ده‌كرێت كۆتایی له ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوو كارى وێنه‌گرتنى ته‌واو بێت.
رانیا یوسف له ساڵى 1973 له میسر له‌دایك بووه و سه‌ره‌تاى كارى دراماى له 2001 بوو، ئه‌و كاته‌ى به‌شدارى له دراما به‌ناوبانگه‌كه‌ى نوور شه‌ریف كرد كه ناوى "حاج متوه‌لى" بوو.