شەفیق قەزاز: یاسا لەگەڵ گۆڕانە و یەكێتیش قبوڵی ناكات
شه‌فیق قه‌زاز لێكۆڵه‌ری سیاسی
وشە/ سلێمانی.پێشەوا محەمەد-
د.شەفیق قەزاز، لێكۆڵەری سیاسیی، ئاشكرای دەكات كە پارێزگاری سلێمانی حەقی گۆڕانە و یەكێتیش نایەوێت ئەو پۆستە بدات بە گۆڕان، چونكە پێی قبوڵ ناكرێت زیاتر لە بیست ساڵی لە سلێمانی دەسەڵاتدار بێت و ئێستا شەریكە بەشی بۆ پەیدا بووبێت.
د.شەفیق قەزاز، بە "وشە"ی راگەیاند، شتێك هەیە كە دەڵێت یان بڕوات بە یاسا هەیە یان بڕوات پێی نییە، ئەگەر لە ڕووی یاساو ئیستیحقاقی هەڵبژاردن و سیستمی براوەی هەڵبژاردنەوە سەیر بكەین، پارێزگاری سلێمانی ئیستیحقاقی بزووتنەوەی گۆڕانە.
سەبارەت بە هۆكاری پێنەدانی ئەو پۆستەش لەلایەن یەكێتییەوە، ئەو لێكۆڵەرە سیاسییە ئاشكرای كرد، یەكێتی ماوەیەكی زۆر لە سلێمانیدا یەكەم و حاكم بووە، ئێستا پێی قبوڵ ناكرێت پلە دوو بێت.
زیاتر لە چوار مانگە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكانی هەرێم ئەنجام دراوە و تا ئێستە یەكێـتی و گۆڕان سەبارەت بە پێكهێنانی ئیدارەی ناوخۆیی پارێزگەی سلێمانی نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن.



PM:03:20:13/09/2014




ئه‌م بابه‌ته 418 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زیاتر ...