بەشار ئەسەد سووریای جێهێشت

:: PM:01:26:19/03/2023 ‌
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا، بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری سووریا بە سەردانێكی فەرمی، گەیشتە ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی، ئەسما ئەسەدی هاوسەریشی لەو سەردانە یاوەری دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەم 16ـی ئادار، ئاژانسەكانی سووریا ڕایان گەیاندووە، بەشار ئەسەد سەرۆك كۆمار بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئیمارات كە ئەسما ئەسەدی هاوسەری یاوەری بووە.

باس لەوەش كراوە،  محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی ئیمارات، لەگەڵ گەیشتنی ئەسەد بە فڕۆكەخانەی سەرۆكایەتی لە ئەبوزەبی، پێشوازیی لێ كرد.

ئەوەش باس كراوە، جگە لە فڕۆكەكەی خۆی كە لە ئاسمان بووە، لە ئاسمانی ئیمارات چەند فڕۆكەیەكی سەربازی لە پێشوازی و پاراستنیدا بوونە، دوای نیشتنەوەی فڕۆكەكەی، چووەتە كۆشكێك بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ لەگەڵ محەمەد بن زاید ئال نەهیان.

ئەوەیش روون كراوەتەوە، ئەسما ئەسەد لەگەڵ شێخە فاتیمە بنت موبارەك سەرۆكی یەكێتیی گشتی ژنان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دایكایەتی و منداڵی و سەرۆكی باڵای دامەزراوەی گەشەپێدانی خێزان، كۆ دەبێتەوە.



وشە - رامیار جەواد