سوودانی: بەمنزیكانە سەرانی گەورە بەهۆی گەندەڵییەوە دادگایی دەكرێن

:: PM:09:35:19/03/2023 ‌

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رای دەگەیەنێت كە ئەو رێككەوتنە تەناهییەی ئەمڕۆ لەگەڵ ئێران واژوو كراوە، باسی كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان و ئاڵۆگۆڕكردنی داواكراوان دەكات، دووپاتی كردەوە بەمنزیكانە سەرانی گەورە بەهۆی تێوەگلان لە گەندەڵی دادگایی دەكرێن.

سوودانی لە دیدارێكی كەناڵی ئاسمانی "جەزیرە"، گوتی، ئەو رێككەوتنەی ئەمڕۆ لەنێوان عێراق و ئێران واژوو كرا، باسی كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان و ئاڵوگۆڕكردنی داواكراوان دەكات، دووپاتی كردەووە كە هیوادارن رێككەوتنەكە ببێتە هۆكاری سەقامگیربوونی سنوورە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات.

روونی كردەوە، ناكرێ شێوەی پێوەندیی نێوان ئێران و ئەمەریكا و هەندێك وڵاتی كەنداو بەسەر دۆخی عێراق رەنگ بداتەوە، دووپاتی كردەوە كە هەر دەستدرێژییەك لەناو خاكی عێراقەوە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ رەت دەكەینەوە، لەبارەی بوونی هێزەكانی ئەمەریكاشەوە گوتی، پێویستیمان بە هێزی شەڕوانی بیانی نییە و هاوڕێیان لە ئەمەریكا لەو بابەتە تێدەگەن.

سوودانی دووپاتی كردەوە كە پێشبینی دەكرێت بمنزیكانە سەری گەورە بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی دادگایی بكرێن، هاوكات بەم نزیكانە دەگەینە قۆناغی چەكداماڵین لە هەموو هێزەكان و هیچ چەكێك لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نامێنێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل