جۆ بایدن ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕێت

:: AM:09:17:21/03/2023 ‌
سەرۆكی ئەمەریكا بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لەناو كۆشكی سپی ئاهەنگێكی بۆ جەژنی نەورۆز ساز كرد و لە گوتەیەكدا پیرۆزبایی نەورۆزی كردووە كە تەمەنی زیاتر لە چوار ساڵە و پێوەندە بە ئاینی زەردەشتی.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ سێشەم 21ی ئادار، هەواڵەكەی بڵاو كردووەتەوە كە بایدن لە گوتەكەیدا رای گەیاندووە، بەبۆنەی نەورۆزەوە پیرۆزبایی دەكەم و بەتایبەتی بۆ ئەو ژنە ئێرانییانەی هاتوونەتە سەرشەقام و ناڕەزایی بەراانبەر بە رژێمی ئێران دەردەبڕن.

باسدن گوتوویەتی، ئەو جەژنە تەمەنی زیاتر لە چوار هەزار ساڵە و هاوكات بە فێستیڤاڵی ئاگر ناو براوە، جەژنەكە پێوەندە بە ئاینی زەردەشتی. كاتێك ئەو جەژنە یاد دەكرێتەوە، ژنانی ئێران و تەواوی گەلی ئەو وڵاتە خەبات دەكەن بۆ بەدەستهێنانی مافە خوراوەكانیان لەلایەن رژێمەكەوە.

ئەەشی گوت كە ئەمەریكا لەگەڵ هەموو ئەو ژنانەی ئێران و تەواوی گەلی وڵاتەكە دەوەستێت كە دێنە سەرشەقام و ناڕەزایی دەردەبڕن.

دواتریش رای گەیاندووە كە لەناو كۆشی سپیدا ئەمە گەورەترین ئاهەنگە كە بەبۆنەی نەورۆزەوە ساز دەكرێت. بۆیە بەردەوام دەبین لە سزادانی ئەو بەرپرسانەی ئێران كە توندوتیژی بەرانبەر بە گەلەكەیان بەكار دێنن.

ژینا ئەمینی لە 13ی ئەیلوول/سێپتێمبەر لەگەڵ براكەی، بۆ بەسەركردنەوەی خزمانی سەردانی تارانی كردبوو، بەڵام لە نزیك میترۆ لەلایەن پۆلیسی ئاداب بە پاساوی جێبەجێنەكردنی رێساكانی باڵاپۆشی، دەگیرێت و سەعاتێك دوای گرتنی بە بێهۆشی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە و دوای سێ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، گیان لە دەست دەدات. دەگوترێ ژینا لە كاتی گواستنەوە بۆ بنكەی پۆلیسی ئاداب، لە رێ لە سەری دراوە، بۆیە تووشی ئەو دۆخە نالەبارە بووه. لە 17ی ئەیلوولەوە كە ژینا بە خاك سپێرا، خۆپێشاندان دەستی پێ كردووە و بۆ تەواوی شارەكانی تری ئێران گواستراوەتەوە، ئێرانییەكان بە هەموو نەتەوە و مەزەو و پێكهاتە جیاوازەكان، داوای رووخانی رژێمی كۆماری ئیسلامی دەكەن.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د