دوو ڕێكخراوی خێرخوازی ڕایان گه‌یاند، یەختێک به 500 كۆچبه‌ره‌وه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست دیار نه‌ماوه كه منداڵ و ژنی دووگیانیش له‌ناودا هه‌بوون.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
ئتیحاد" دوو ڕۆژە یه‌ختێك به 500 كۆچبه‌ره‌وه له ده‌ریای ناوڕاست دیار نه‌ماوە و تا ئه‌مڕۆ هیچ شوێنه‌وارێكیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. ڕۆژی چوارشه‌م یه‌خته‌كه له پێوه‌ندیدا بووه له‌گه‌ڵ گرووپی ئه‌له‌رم فۆن كه گرووپێكه وه‌ڵامی پێوه‌نییه له ناكاوه‌كانی كه‌شتییه‌كانی كۆچبه‌ران ده‌داته‌وه، ڕای گه‌یاندووه له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌مه‌وه پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌خته‌كه له ده‌ست داوه.
یه‌خته‌كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی له‌كار كه‌وتووه و به‌و هۆیه‌وه كه‌وتووه‌ته ناو ده‌ریاوه، نزیكه‌ی 320 كیلۆمه‌تر له باكوری به‌نده‌ری بنغاخی لیبیاوه دووره و زیاتر له 400 كیلۆمه‌تر له ماڵتا یان دوورگه‌ی سیسیلیای باشووری ئیتاڵیا دووره.
هه‌روه‌ها ڕێكخراوی فریاگوزاریی ناحكوومی ئیتاڵیا ڕای گه‌یاند، كه‌شتییه‌كه‌یان (Life Support) و كه‌شتیی (Ocean Viking) كه هاوكات كار بۆ ڕزگاركردنی كۆچبه‌ران ده‌كات، بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عات به بێهووده به‌دوای یه‌خته ونبووه‌كه‌دا گه‌ڕاون، هیچ پاشماوه‌یه‌كیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیا، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له 42 هه‌زار كۆچبه‌ر گه‌یشتوونه‌ته ئیتاڵیا، ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی چوار هێنده‌ی ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌یه كه له چوار مانگی سه‌ره‌تای ساڵی رابردوودا، گه‌یشتبوونه ئه‌و وڵاته ئه‌وروپییه‌ی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
زۆربه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له باكوری ئه‌فریقاوه به‌ڕێی قاچاخ هه‌وڵی گه‌یشتن به ئه‌وروپا ده‌ده‌ن، ناگه‌نه شوێنی مه‌به‌ستیان.
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 12ـی نیسانی ئه‌مساڵ رای گه‌یاند، له دوای ساڵی 2017، كانوونی دووه‌م و ئاداری 2023، كوشنده‌ترین ماوه بووه بۆ كۆچبه‌ران له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا، به جۆرێك ته‌نیا له‌و ماوه‌یه‌دا 441 كه‌س له‌و رێڕه‌وه ئاوییه‌دا خنكاون.