دابەشكردنی بەشەخۆراك دەست پێ‌ دەكات

:: AM:09:50:30/05/2023 ‌
دابەشكردنی سەبەتەی پێنجی خۆراك دەست پێ‌ دەكات، بۆ ئەم مانگە شەش مادەی خۆراك لەخۆ دەگرێت، لە ڕۆژانی پشووشدا دەبێت خۆراك بۆ شوێنەكان بگوازرێتەوە.

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، بە فەرمانی وەزیری بازرگانیی عێراق، دابەشكردنی سەبەتەی پێنجەمی خۆراك دەستی پێ‌ كرد.

باس لەوەش كراوە، مادە خۆراكییەكان بریتین لە رۆن و برنج و شەكر و دۆشاوی تەماتە و نیسك و فاسۆڵیا كە دابەش دەكرێن.

بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایان گەیاندووە، كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراك، ئامادەكارییەكانی تەواو كردووە و بەپێی ئەو پلانەشی دانراوە، لە هەژارترین ناوچەوە دەست پێ‌ دەكات.

لاما مووسەوی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای خۆراك لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رای گەیاندووە،  دەستیان كردووە بە وەرگرتنی پێداویستییەكان لە بریكارەكانی خۆراك، لە ڕۆژانی هەینی و پشوودا، بۆ دەستپێكردنی كارەكانی بڕین و ئامادەكردنی كەرەستەی سەبەتەی خۆراك و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییاندا، بە یەك وەجبە و لە هەمان كاتدا بەبێ دواكەوتن یان كەمی لە هەر مادەیەكیشدا، دەتوانن ئاگادارمان بكەنەوە

پێوەست بە هەرێمی كوردستان، لە هەمان كاتدا لەگەڵ عێراق دەست بە دابەشكردنی دەكرێت و سبەی بەشەخۆراك دەگاتە دەست بریكارەكان و هاووڵاتییان دەتوانن وەریبگرن.



وشە - رامیار جەواد