په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له رێوڕه‌سمێكدا یادی یه‌ك ساڵه‌ی كوژرانی ژینا ئه‌مینی به ده‌ستی رژێمی كۆماری ئیسلامی كرده‌وه، یه‌كێك له نوێنه‌رانی پارتی سه‌وزی ئه‌و وڵاته به بایه‌خه‌وه باسی له بوێری و قاره‌مانێتی خه‌ڵكی ئێران كرد كه توانیان ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریست به‌چۆكدا بێنن.
ئانیشكا بروگه‌ر جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وزه‌كانی ئه‌ڵمانیا گوتی، له به‌رانبه‌ر ئه‌و خه‌باته‌ی خه‌ڵكی ئێران له دژی رژێمێكی تیرۆریست ده‌یكه‌ن، ته‌نیا ده‌توانن سه‌ری رێز دانه‌وێنن.
جێی باسه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا كه له ئێران خۆپێشاندانی زۆر گه‌وره به‌ڕێوه چوون، له ئه‌ڵمانیاش گه‌وره‌ترین خۆپێشاندان كرا و حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵوێستی توندی له دژی ئێران هه‌بوو و سه‌ركوتكردنی خۆپێشانده‌ران له ئێرانی به توندی سه‌ركۆنه كردبوو.
به هاوكاریی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، ده‌یه‌وێت سوپای پاسداران بخاته ناو لیستی تیرۆره‌وه.
ئانالینا بێربوك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، چه‌ندان جار رای گه‌یاندووه كه وڵاته‌كه‌ی به هاوكاریی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، ده‌یه‌وێت سوپای پاسداران بخاته ناو لیستی تیرۆره‌وه.
به‌گوێره‌ی
دۆیچه‌وێله، هاوكات نوێنه‌رانی پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌ڵمانیاش له هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ره‌خنه‌یان گرت و گوتیان، وه‌ك پێویست نه‌یتوانیوه پاڵپشتیی له خه‌ڵكی ئێران بكات، نوربێرت روتگه‌ن له پارتی دیموكراتی مه‌سیحی گوتی، ئێرانییه‌كان پێیان وایه پشتگوێ خراون و سزاكانیش هیچ كاریگه‌رییه‌كیان نه‌بووه، بۆیه‌ش داوای له حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا كرد هه‌وڵی زیاتر بدات بۆ ئه‌وه‌ی سوپای پاسداران بكه‌وێته ناو لیستی تیرۆره‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر گوتبووی، ئه‌گه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی ئێران كه‌میش بووبنه‌وه یان هه‌واڵه‌كانیشی باس نه‌كرێن، ئه‌وا خه‌ڵكی ئێران دڵنیا بن كه به ته‌نیا جێناهێڵڕێن.