به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری سووریا، له یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمیی له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی حوكمڕانیدا بۆ وڵاتێكی هاوپه‌یمانی، گه‌یشته چین و له هه‌وڵدایه ۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی له دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كه دوای شه‌ڕ وێران بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی ئهیلوول، به‌گوێره‌ی "
عه‌ره‌بیه"، له ده‌ره‌وی وڵاتانی عه‌ره‌بی، چین به سێیه‌م هاوپه‌یمانی حكوومه‌تی سووریا هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌ویش دوای ڕووسیا و ئێران كه دیارترین هاوپه‌یمانی سووریا‌ن، به‌و پێیه‌ی پشتیوانی ئابووری و سه‌ربازیی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌سه‌د بۆ چین ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د بۆ گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی، كه له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه جیا كرایه‌وه به‌هۆی سه‌ركوتكردنی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی وڵاته‌كه كه گه‌شه‌ی كرد بووه ململانێیه‌كی وێرانكه‌ر.
به‌م شێوه‌یه به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بێته دوا سه‌رۆكی وڵاتێك كه له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی جیا كرایه‌وه، ئه‌مساڵ چین میوانداری ده‌كات له پاش نیكوڵاس مادوروی سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا و ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران.
ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌سمای هاوسه‌ری و شاندێكی سیاسی و ئابووری، به‌شداریی له دیدار و بۆنه‌كان له شاره‌كانی هانگژۆ و په‌كین ده‌كات.
ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری سووریایه بۆ چین له ساڵی 2004ه‌وه، له كاتێكدا به‌رپرسانی چین له كاتی شه‌ڕه خوێناوییهكهدا سه‌ردانی دیمه‌شقیان كرد.
دوای 12 ساڵ له ململانێیه‌كی وێرانكه‌ر كه گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له نیو ملیۆن كه‌سی و ملیۆنان ئاواره و په‌نابه‌ری لێ كه‌وته‌وه و ژێرخانی وڵاته‌كه‌ی وێران كرد، ئه‌مڕۆ سووریا به‌دوای پشتیوانیی وڵاتانی هاوپه‌یماندا ده‌گه‌ڕێت بۆ قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی.