ئه‌رمه‌نییه‌كان له حكوومه‌ته‌كه‌یان تووڕه‌ن و ده‌ڵێن، توانای ئه‌وه‌ی نه‌بووه به‌رگریی له ئه‌رمه‌نییه‌كانی قه‌ره‌باغ بكات و ئه‌وه‌ش وایكردووه، ئازه‌ربایجان هێزه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه ناچار به دانانی چه‌ك بكات.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئازه‌ربایجان، هێرشی كرده سه‌ر قه‌ره‌باغ و به ده‌یان كه‌س له هێزه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه بچووكه‌ی كوشت و به ده‌یانی تری بریندار كرد، شه‌ڕه‌كه دوای ئه‌وه وه‌ستێنرا كه به‌رپرسانی قه‌ره‌باغ ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند و بڕیاریان دا چه‌ك دابنێن. ئه‌رمینیا له‌م پرسه‌دا هه‌ڵوێستی زۆر لاواز بوو و ئه‌مه‌ش له ئێره‌وان خۆپێشاندان له دژی حكوومه‌تی لێ كه‌وته‌وه.
ئازه‌ربایجان شه‌وی رابردوو به فه‌رمی رای گه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر قه‌ره‌باغدا سه‌پاندووه و ئه‌و هه‌رێمه ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه.
ژماره‌ی ئه‌و ئه‌رمه‌نییانه‌ی له قه‌ره‌باغ ده‌ژین ده‌گاته 120 هه‌زار كه‌س.
خه‌ڵكی ئه‌رمینیا له نیكۆڵ پاشینیان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا تووڕه‌ن و ده‌ڵێن، سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و وایكردووه دوژمن بگاته ده‌روازه‌كانی ئه‌رمینیا، بۆیه شایانی ئه‌وه‌یه له ده‌سه‌ڵات دوور بخرێته‌وه. جێی باسه ژماره‌ی ئه‌و ئه‌رمه‌نییانه‌ی له قه‌ره‌باغ ده‌ژین ده‌گاته 120 هه‌زار كه‌س.
شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان ئازه‌ربایجان و قه‌ره‌باغ رێك ساڵێك دوای شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان دێت، كه كوژرانی 155 سه‌ربازی لێ كه‌وته‌وه و دواتر ئازه‌ربایجان توانی كۆمه‌ڵێك ناوچه كۆنترۆڵ بكات و پاشه‌كشه به هێزه‌كانی ئه‌رمه‌ن بكات.
كێشه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له‌سه‌ر قه‌ره‌باغ بووه، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هه‌ڵوێستی ئه‌رمینیا زۆر لاواز بووه و خه‌ریكه قه‌ره‌باغ به ته‌واوی له‌لایه‌ن ئازه‌ربایجان كۆنترۆڵ ده‌كرێ. جێی باسه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان قه‌ره‌باغ به به‌شێك له ئازه‌ربایجان ده‌زانێت، ئه‌و هه‌رێمه دوای رووخانی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت جیابوونه‌وه‌ی خۆی له ئازه‌ربایجان راگه‌یاندبوو.