فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق له بۆردمانیكدا له ده‌وروبه‌ی كه‌ركووك، توانیان چوار تیرۆریستی رێكخراوی داعش بكوژن و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیان بگرن.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی ئایلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی راگه‌یه‌نراوی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق له جۆری "ئێف 16"، بۆردمانی "وادی زغیتون"یان له كه‌ركووك كرد، به‌هۆیه‌وه چوار تیرۆریستی رێكخراوی داعش كوژران.
ئه‌و فه‌رمانده‌ییه سێشه‌می رابردوو رای گه‌یاندبوو، توانیویانه لێدانێكی سه‌ركه‌وتوو له وادی زغیتون جێبه‌جێ بكه‌ن و زیانێكی زۆر به داعش له‌و ناوچه‌یه بگه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ ئه‌و فه‌رمانده‌ییه له به‌یاننامه‌یه‌كدا روونی كردووه‌ته‌وه، هێزێكی پێكهاتوو له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی كه‌ركووك به‌سه‌رپه‌رشتیی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی كه‌ركووك، كه‌تیبه‌یه‌كی سه‌ربه هه‌واڵگریی سه‌ربازی و مه‌فره‌زه‌كانی ئه‌ندازیاریی سه‌ربازی، چوونه شوێنی بۆردمانه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، هێزه‌كه ته‌رمی چوار تیرۆریستیان بینیوه و به‌پێی پێناسه‌كانیان بۆیان ده‌ركه‌وتووه سه‌ربه رێكخراوی تیرۆریستیی داعشن، هاوكات چوار پشتێنی مینڕێژكراویان ته‌قاندووه‌ته‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كدا گرتووه، جیا ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ژماره‌یه‌ك دیكیۆمێنت كه سه‌ربه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه‌ن.