بڕیارێك بۆ هەرزانبوونی گۆشت دەرچوو

:: AM:11:10:22/09/2023 ‌
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بڕیاری دا هەناردەكردنی ئاژەڵ بۆ وڵاتی دەوروبەری عێراق رابگرێت ئەمەیش بۆ هەرزانبوونی نرخی گۆشتە.

ئەمڕۆ هەینی 22ـی ئەیلوول، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق هاتووە، وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیاری دا هەناردەكردنی ئاژەڵ و گۆشت بۆ بەشێك لە وڵاتانی كەنداو رابگرێت.

میساق حوسێن یاریدەدەری وەزیری كشتوكاڵ، رای گەیاندووە، بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمە ئاژەڵییەكان بە گشتی لە جیهاندا دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك لەسەر ئاستی جیهان، هەر بۆیەش عێراق بەشێكە لە جیهان ئەو بڕیارەی داوە.

باسی لەوەش كردووە، وەزارەتی كشتوكاڵ، لە ڕێی ئەو بڕیارەیەوە ڕۆژانە بەدواداچوون بۆ نرخەكان دەكات، هەروەها لەڕێی ئەو بڕیارە دەیەوێت سوود بە بەرهەمی ناوخۆ و جووتیاران بگەیەنێت و رێ‌ لە گرانبوونی نرخی گۆشت بگرێت.

ئەوەشی روونكردووەتەوە، پڕۆژەی گۆشتی سوور كە ئێستە گۆشت بۆ بەشێك لە پارێزگاكانی عێراق دابین دەكات، لە هەمان كات گۆشتی ئەو پڕۆژەیەش نابێت بچێتە دەرەوە.



وشە - رامیار جەواد