وه‌زیری به‌رگریی تایوان ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه، چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی چین به‌مدواییه له نزیكی دوورگه‌ی تایوان زیادی كردووه، ترس له‌وه هه‌یه ئه‌و چالاكییانه ببێته هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی و دۆخه‌كه له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، چیۆ كیو وه‌زیری به‌رگریی تایوان بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتوویه‌تی، به‌مدواییه چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی چین له نزیك تایوان زۆر زیادی كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام بێ، ئه‌گه‌ر هه‌یه له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له نێوان هێزه‌كانی چین و تایوان روو بدات.
ده‌سه‌ڵاتی تایوان ده‌ڵێ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه مانۆڕی سه‌ربازیی چین له نزیكی دوورگه‌كه زیادی كردووه، له‌و مانۆڕ و مه‌شقانه‌دا ده‌یان فڕۆكه‌ی جه‌نگی و درۆن و چه‌ندان جۆری بۆمب به‌كار هاتوون، جیا له به‌كارهێنانی كه‌شتی جه‌نگی و كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری شاندۆنگ.
چین پێی وایه دوورگه‌ی تایوان كه خاوه‌نی حوكمی دیموكراتیكه، خاكه‌كه‌ی به‌شێكه له خاكی چین، گومان ده‌كرێ تایوان داوای سه‌ربه‌خۆیی بكات، بۆیه چین به‌رده‌وام پاڵه‌په‌ستۆی ده‌خاته سه‌ر، ئه‌مه‌ریكایش پاڵپشتتی له دوورگه‌كه ده‌كات كه ئه‌وه‌یش یه‌ك له كێشه‌كانی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكایه.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسان وه‌زیری به‌رگریی تایوان گوتوویه‌تی، دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێك دڵه‌ڕاوكێی دروست كردووه، كاتێك مه‌شقه‌كانی چین به فڕۆكه‌ی جه‌نگی و كه‌شتی و چه‌كی پێشكه‌وتوو له نزیكی دوورگه‌كه به‌ڕێوه ده‌چن، دۆخه‌كه‌ی خراپتر كردووه و مه‌ترسیی رووبه‌ڕووبوونه‌وه هه‌یه.
به‌ڵام هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی تایوان گوتوویه‌تی، ئه‌مڕۆ چین مانۆڕه‌كانی راگرتووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردووه‌وه ته‌نیا دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی ده‌بینرێن كه به ئاسمانی تایواندا دێن و ده‌چن.
دواتریش تایوان رای گه‌یاندووه، ئه‌وان هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان ئارام بگرن و دۆخه‌كه زیاتر تێكنه‌چێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئاماده نین ئه‌و هه‌راسانكردنه‌ی چین به‌رده‌وامیی هه‌بێت.