وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، بڕیاره له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی نزیكدا محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ رووسیا بكات و چه‌ندان كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، دوێنێ هه‌ینی فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه له كۆبوونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، چاوی به سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كه‌وتووه، گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌ردانی مۆسكۆ بكات.
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان فوئاد حوسێن و لاڤرۆڤ، باس له پێوه‌ندییه باشه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان حوسێن و لاڤرۆڤ، باس له پێوه‌ندییه باشه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه، هاوكات له ئێسته لایه‌نی عێراقی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات كه بڕیاره بۆ مۆسكۆ ئه‌نجامی بدات.
به‌یاننامه‌كه له‌سه‌ر زاری فوئاد حوسێن گوتوویه‌تی، گفتوگۆ له نێوان هه‌ردوو وڵات، ده‌رفه‌تی زیاتر دێنێته كایه‌وه تا بتوانین له‌ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه گه‌شه به پێوه‌ندییه‌كانمان بده‌ین. ئاماژه‌ی داوه كه كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی عێراقی و رووسیی هاوبه‌ش، زیاتر كار بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیایش گوتوویه‌تی، وڵاته‌كه‌ی بایه‌خێكی زۆر به پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌دات، بۆیه سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ مۆسكۆ به گرنگ ده‌زانین.