سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ره‌وتی سه‌در، ئه‌مڕۆ هۆكاری كشانه‌وه‌ی ره‌وته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ئاشكرا كرد و پێی وابوو هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه له بنچینه‌وه سه‌رۆكی ره‌وته‌كه پێی وایه، بوونی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه گه‌شه‌پێدانی گه‌نده‌ڵییه و زیاده.
پێگه‌ی
"شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی ئه‌یلوول، له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ره‌وتی سه‌در كه نه‌یستویتووه ناوی ئاشكرا بكرێت، بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه هۆكاری كشانه‌وه‌ی ره‌وته‌كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، زیاتر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌رۆكی ره‌وته‌كه موقته‌دا سه‌در، پێی وایه ئه‌نجوومه‌نه‌كه زیاده و ده‌بێته هۆیه‌ك بۆ گه‌نده‌ڵیی زیاتر.
موقته‌دا سه‌در پێی وایه ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه بازنه‌یه‌كی زیاده له كاری دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت
سه‌رچاوه‌كه زیاتر گوتی، موقته‌دا سه‌در پێی وایه ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه بازنه‌یه‌كی زیاده له كاری دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، هاوكات بووه‌ته هۆی گه‌نده‌ڵیی زیاتر، بۆیه سه‌در له سه‌ره‌تاوه پێی وابوو گرنگه ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، بۆیه ره‌تی ده‌كاته‌وه ره‌وته‌كه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بكات.
سه‌رچاوه‌كه له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی داهاتوویان گوتوویه‌تی، سه‌درییه‌كان هه‌میشه هه‌ڵوێستی سیاسیی نوێیان نواندووه، ره‌نگه بۆ داهاتوو داوا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكه‌ن و به‌و هه‌ڵوێسته‌یش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گۆڕه‌پانی سیاسی، ئێسته ئه‌و هه‌ڵوێسته له تاوتوێكردندایه و له ناو به‌رپرسانی ره‌وته‌كه گفتوگۆ ده‌كرێت.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، رۆژی 18ی كانوونی یه‌كه‌می 2023ی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌ستنیشان كردووه.