میدیاكانی میسر بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، لیستێكی به‌ناوی ژماره‌یه‌ك داواكراو به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی مادی و ئیداریی داوه‌ته وه‌زاره‌تی دادی میسر كه ئه‌و كه‌سانه ئێسته له میسر نیشته‌جێن. ده‌سته‌كه داوا ده‌كات راده‌ستی عێراقیان بكه‌نه‌وه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌وه‌ی میدیاكانی میسر بڵاویان كردووه‌ته‌وه، دادوه‌ر حه‌یده‌ر حه‌نوون سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، لیستێكی به‌ناوی چه‌ندان داواكراو كه تۆمه‌تی گه‌ندڵییان له‌سه‌ره، داوه‌ته عومه‌ر مه‌روان وه‌زیری دادی میسر و داوای كردووه ئه‌و ناوانه راده‌ستی عێراق بكه‌ن.
میدیاكان زیاتر ده‌ڵێن، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دادی میسر، گفتوگۆیان له‌باره‌ی چه‌ندان پرس كردووه كه پێوه‌ندییان به بوارری یاسا و دادوه‌ری هه‌یه، وه‌زیره‌كه‌ی میسر دووپاتی كردووه‌ته‌وه، به رژدی كار له‌سه‌ر پرسی ئه‌و داواكراوانه ده‌كه‌ن كه عێراق داوای گرتنیان ده‌كات.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی نێوان حه‌نوون و مه‌روان، دوێنێ له وه‌زاره‌تی دادی میسر به‌ڕێوه چووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی میدیاكانی میسر ئاماژه‌یان پێ داوه. به‌ڵام تا ئێسته نازانرێ ئه‌و ناوانه‌ی له‌ناو لیسته‌كه‌دا هه‌ن، كێن و ژماره‌یان چه‌نده.
له ساڵی 2019دا چه‌ندان خۆپێشاندان له ناوه‌ڕاست و باشووری به‌ڕێوه چوون، ئه‌ویش به‌هۆی بێكاری و گه‌نده‌ڵیی مادی و وئیداریی به‌رپرسان له دامه‌زراوه‌كانی عێراق، چه‌ند جارێكێش پێكدادانی نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی ته‌ناهی روویان داوه ژماره‌یه‌كیش كوژران و بریندار بوون، ئه‌وه‌یش وایكرد عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكات، ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه و داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كرا تا ته‌نگژه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی به‌مدواییه له‌باره‌ی عێراق بڵاو كرانه‌وه، حكوومه‌تی ئێسته‌ی عێراق و محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران، یه‌ك له به‌نده‌كانی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه، نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به سزاگه‌یاندنی گه‌نده‌ڵكارانه، به‌ڵام تا ئێسته نه‌یانتوانیوه ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه گه‌نده‌ڵی له عێراق گه‌یشتووه‌ته كرۆك و هه‌موو بواره‌كانی گرتووه‌ته‌وه.