كیڤن مه‌كارتی سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، دڵنیایی خۆی لە سەرکەوتنی دۆناڵد تره‌مپ بۆ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا راگەیاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووی تشرینی یه‌كه‌م، به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
رووسیا توده‌ی"، كیڤن مه‌كارتی له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی بی ئێس، دڵنیایی خۆی ده‌ربڕی له سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا و دووباره ده‌بێته‌وه سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، پارتی كۆمارییه‌كان تره‌مپ كاندید ده‌كه‌ن تا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بكات. هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد كه سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ وایكرد ئه‌مه‌ریكا به‌هێزتر بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه كیڤن مه‌كارتی ئاماژه‌ی به‌وه دا، هه‌ڵاوسان له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی تره‌مپدا زۆر كه‌متر بووه به‌راورد به ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی جۆ بایدن. له سه‌ردمی ئیداره‌ی بایدن نرخی سووته‌مه‌نی زۆر به‌رز بووه‌وه.
هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، له مانگی نۆڤێمبه‌ری ساڵی 2024دا به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێشتر جۆ بایدن ڕای گه‌یاندبوو به نیازه دووباره به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات وه‌ك كاندیدی پارتی دیموكراته‌كان، خۆی به باشترین كاندید وه‌سف كرد كه بتوانێ شكست به تره‌مپ بهێنێت.