هێزی ئاسمانیی ئه‌مه‌ریكا، نوێترین فڕۆكه‌ی جه‌نگی به ناوی''B-21''ی هێرشه‌به‌ر تاقی كرده‌وه، شێوه‌ی فڕۆكه‌كه دووباڵی كراوه‌ی فڕیویی هه‌یه.
''B-21''ی هێرشه‌به‌ر توانای هه‌ڵگرتنی بۆمبی ئاسایی و بۆمبی ئه‌تۆمیشیی هه‌یه، له‌مه‌یش گرنگتر فڕۆكه جه‌نگییه‌كه، ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتووی خۆحه‌شاردانه‌وه‌ی تێدایه، به‌مه‌یش وا له ڕاداره‌كانی ده‌وروبه‌ر ده‌كات توانای ده‌ستنیشانكردنی فڕۆكه‌كه له ده‌ست بده‌ن.
یه‌كێكی تر له تواناكانی ئه‌م فڕۆكه جه‌نگییه، بریتییه له‌وه‌ی كه ده‌توانێ له دوورییه‌كی زۆره‌وه ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت، ئه‌مه‌یش به‌و پێیه‌ی سیستمی هه‌ڵدانی دوورهاوێژی تێدا جێگیر كراوه.
فڕۆكه‌كه به‌رهه‌می كۆمپانیای ''نۆرسرۆپ''ـه كه له كاتی وه‌رگرتنی به‌ڵێنده‌رییه‌كه‌یدا، له هه‌ردوو كۆمپانیای به‌ناوبانگی بۆینگ (BA.N) و لۆكهید مارتن (LMT.N)ی برده‌وه، تێچووی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك له‌م جۆره 750 ملیۆن دۆلاره.
ئه‌مه له كاتێكدا
زانیارییه‌كان له‌باره‌ی تێچووی فڕینه‌كه‌ی شاراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ته‌نیا فڕینی یه‌ك سه‌عاتی فڕۆكه‌ی B1 و B2 كه دوو فڕۆكه‌ی هاوشێوی ''B-21''ن، 60 هه‌زار دۆلاره.
هێزی ئاسمانیی ئه‌مه‌ریكا پلانی هه‌یه 100 دانه له‌م فڕۆكه نوێیه بكڕێت.