له ئه‌نجامی تێكشكانی فڕۆكه‌كه‌یان له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، سوپای ئه‌مه‌ریكا گیانله‌ده‌ستدانی پێنج كارگوزاری ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ، 12ی تشرینی دووه‌می 2023 فه‌رمانده‌یی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا (EUCOM) ڕای
گه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی ڕاهێنانی هێزه ئاسمانییه‌كانیان، یه‌كێك له فڕۆكه جه‌نگییه‌كان خۆی داوه به نێو ئاوی ده‌ریای سپی ناوڕاست و تێكشكاوه، به‌م هۆیه‌وه پێنج له كارگوزاره‌كانی سوپا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه فڕۆكه‌كه به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی ویستوویه‌تی لا بدات، به‌ڵام سه‌رنشینان جڵه‌وه‌یان له‌ده‌ست داوه و به‌م هۆیه‌وه كه‌وتوونه‌ته نێو ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه.
جێی باسه ئه‌مه‌ریكا هێزێكی چاوترسێنی هێناوه‌ته نێو ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر میلیشیاكانی ئێران، به تایبه‌تی حزبوڵای لبنانی به‌كاری ده‌هێنێت.