ئه‌نجوومه‌نی باڵای شۆڕشی فه‌رهه‌نگیی ئێران، به فه‌رمی ناوی هه‌ر دوو بۆنه و جه‌ژنی كۆنی یه‌ڵدا و چوارشه‌مه‌سووری گۆڕی، ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماریش واژووی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان كرد.
به‌پێی پڕۆژه په‌سندكراوه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه، له رۆژمێری فه‌رمیی ئێران كه له سه‌ره‌تای نه‌ورۆزه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، ناوی شه‌وی یه‌ڵدا و چوارشه‌مه‌سووری سڕیوه‌ته‌وه و بۆ ناوی تر گۆڕاون.
ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ناوی یه‌ڵدای گۆڕیوه بۆ رۆژی په‌ره‌پێدانی كولتووری میوانداری و تێكه‌ڵاوبوونی خزم و كه‌س، چوارشه‌مه‌سووریش گۆڕاوه بۆ رۆژی خزمه‌تكردنی دراوسێكان.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌و جه‌ژنانه زۆر گه‌رموگوڕتر به‌ڕێوه چوون
پێویسته بگوترێ ئه‌و دوو بۆنه‌یه له كۆنترین بۆنه و جه‌ژنه‌كانه له ناو ئێرانییه‌كان به كوردیشه‌وه، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌و جه‌ژنانه زۆر گه‌رموگوڕتر به‌ڕێوه چوون. حكوومه‌تی مه‌زه‌ویی ئێران هه‌ر له كۆنه‌وه كێشه‌ی له‌گه‌ڵیاندا هه‌بووه و رێگریی كردووه له‌وه‌ی خه‌ڵك به دڵی خۆیان رۆژه‌كه یان شه‌وه‌كه پیرۆز بكه‌ن.
له ساڵانی رابردوودا خه‌ڵكی ئێران به سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانه‌وه كه له‌م رژێمه به‌زاڵه هاتوون، بۆنه‌كانیان كردووه‌ته رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئێران، زۆرجار به خۆپێشاندان و ده‌ربڕینی دروشمی جیاواز دژایه‌تیی خۆیان بۆ ئه‌و رژێمه ده‌ربڕیوه.
بۆنه‌كانی شه‌وی یه‌ڵدا و چوارشه‌مه‌سووری، هه‌زاران ساڵه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له گه‌لانی ناوچه‌كه یاد ده‌كرێته‌وه و پیرۆز ده‌كرێت، بۆی ئه‌سته‌مه له كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌زه‌وی، بتوانرێ له‌ناو ببرێن و بۆ بۆنه‌ی تر بگۆڕێن.