ناكۆكیی سوننەكان زەق بووەتەوە و شەڕ كەوتە نێوان مەهدی سمێدەعی و مشعان خەزرەجی

:: AM:09:54:28/11/2023 ‌
شەڕ لە نێوان مەهدی سمێدەعی سەرۆكی فەرمانگەی فەتوای سەربە وەقفی سوننی و مشعان خەزرەجی سەرۆكی وەقفی سوننی ڕووی داوە، سەرچاوە میدیاییەكان باس لەوە دەكەن ئەم كێشانە پێوەندییان بەوە هەیە شیعەكان دەستوەردان لە كاروباریان دەكەن و دەیانەوێ كەسێكی سوننەی نزیك لە خۆیان بۆ جێگرەوەی حەلبووسی دابنێن.

هێزێكی سەربە مەهدی سمێدەعی سەرۆكی فەرمانگەی فەتوای سەربە وەقفی سوننی، لەنناو مزگەوتی (أم الگبول) لە ناوچەی یەرمووكی ناوەڕاستی بەغدا، مشعان خەزرەجی سەرۆكی وەقفی سوننییان لەگەڵ ژمارەیەك لە پاسەوانەكانی دەستبەسەر كردووە، لە كاتێكدا خەزرەجی ویستوویەتی سەردانی مزگەوتەكە بكات.
ئەم كێشانە لەناو سوننەكانی عێراق دوای لابردنی محەمەد حەلبووسی زەق بوونەتەوە، سوننەكان بۆ چەند بەرەیەك دابەش بوون و ناتوانن ڕێكبكەون لەسەر جێگرەوەی حەلبووسی، ئەوە لە كاتیكدایە شیعەكان دەستوەردان لە كێشە ناوخۆییەكانی سوننە دەكەن و دەیانەوێ كەسێكی سوننیی نزیكی خۆیان وەك جێگرەوەی حەلبووسی دابنێن.



وشە - سۆران عەزیز