ئه‌مڕۆ ئاگربه‌ست پێ ده‌نێته ڕۆژی شه‌شه‌م و كۆتاڕۆژی ئاگربه‌سته، به‌ڵام تا ئێسته حه‌ماس 160 دیلی ئیسرائیلی و بیانی له‌لا ماوه.
هێشتا ئه‌گه‌ره‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی تر له ئارادایه، ئه‌مشه‌و چاودێران چاویان له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی قه‌ته‌ره، له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌ردوو لایه‌نی ئیسرائیلی و حه‌ماس بۆ درێژه‌دان به ئاگربه‌ست.
ته‌نیا دوێنێ شه‌و 12 دیلی ئیسرائیلی و دوو هاووڵاتیی به ڕه‌گه‌ز تایله‌ندی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ئازاد
كراون، له به‌رانبه‌ردا تا ئێسته ئیسرائیل زیاتر له 180 فه‌له‌ستینی ئازاد كردووه.
له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه، پێشتر ئیسرائیل ڕای گه‌یاندبوو كه ئاماده‌ن له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی 10 دیل بۆ هه‌ر ڕۆژێك ئاگربه‌ست درێژه پێ بده‌ن، به‌ڵام ڕوون نییه كه ئایا ئیسرائیل له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه ماوه یان نا.
به‌بۆچوونی چاودێران سه‌خته بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس گشت دیله ئیسرائیلییه‌كان ئازاد بكات، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه خاڵی هێزی حه‌ماس پێكهاتووه له سڤیل و دیله‌كان.