بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی كەناراوەكانی توركیا رای گەیاند، لە سەعات 5:50ی ئێوارە بە كاتی ناوخۆی توركیا هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی بۆسفۆر لە ئەنجامی بارودۆخی خراپی كەشوهەوا بەشێوەیەكی كاتی ڕاگیراوە.
بەگوێرەی
راگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی كەناراوەكانی توركیا، ئەمڕۆ چوارشەم 29ی تشرینی دووەمی 2023، نالەباریی كەشوهەوا كاریگەریی زۆری لەسەر هاتوچۆی دەریایی لە ئیستەنبۆڵ هەبووە، ئەمەیش وای لە دەسەڵاتداران كردووە كە ئەم رێوشوێنە خۆپارێزییە بگرنە بەر بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی كەشتییەكان و گەشتە دەریاییەكان.
بە گوێرەی راگەیەنراوەكە، بەهۆی بارودۆخی نالەباری كەشوهەواوە لە سەعات5:50ی ئێوارە هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی بۆسفۆڕ بە شێوەیەكی كاتی بە هەردوو ئاراسەی چوون و هاتن راگیراوە.
دەسەڵاتدارانی دەریایی دووپاتیان لە گرنگیی گرتنەبەری رێوشوێنی خێرای هاوشێوە كردووە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی گەشت و پاراساتنی ژیان و موڵك و ماڵی خەڵك لەژێر رۆشنایی ئەم ئاستەنگە گەورانەی بەهۆی سەختی بارودۆخۆی كەشوهەواوە ئیستەنبۆڵی گرتووەتەوە.
گەرووی بوسفۆڕ كە بە گەرووی "ئیستەنبۆڵ"یش ناسراوە، دەكەوێتە سنووری جوگرافیی ئیستەنبۆڵ و هەردوو دەریای رەش و مەڕمەڕە بەیەكەوە دەبەستێتەوە و درێژیەكەی نزیكەی 30 كیلۆمەترە و پانییەكەشی لە نێوان 550 تا سێ هەزار مەترە.