به‌رپرسێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق رای گه‌یاند، ده‌ستیان به داڕشتنی ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسایه‌كی نوێ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق ده‌ربكه‌ن.
عه‌لی به‌نداوی ئه‌ندامی لیژنه‌كه به میدیاكانی عێراقی گوتووه، ئه‌مه‌ریكا له داگیركارییه‌كانی به‌رده‌وامه و كاتی ئه‌وه هاتووه به یاسایه‌ك، حكوومه‌تی عێراق ناچار بكه‌ن بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵوێستێكی روون ده‌رببڕێت.
به‌گوته‌ی ئه‌و نوێنه‌ره ره‌شنووسی پڕۆژه‌كه ئاماده كراوه و گرنگترین بڕگه‌ی ره‌شنووسه‌كه پێوه‌ندیداره به ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
جێی باسه له ساڵی 2020 به‌تایبه‌تی ماوه‌یه‌ك دوای كوژرانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له به‌غدا، په‌رله‌مانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی دا.
له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له هاوئاهه‌نگی و هاوكاریدایه بۆ ئه‌وه‌ی داعش له‌ناو ببات.
دوای سێ ساڵ نه‌توانراوه ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بكرێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له هاوئاهه‌نگی و هاوكاریدایه بۆ ئه‌وه‌ی داعش له‌ناو ببات.
له دوای داعش ئه‌وه‌ی دۆخی ته‌ناهیی عێراقی تێكداوه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیاكانی سه‌ربه سوپای پاسدارانن كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراقیان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. له‌م رۆژانه‌دا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك میلیشیایان له كه‌ركووك كوشت كه پلانیان دانابوو هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان.
ساڵی ٢٠٢٠ كورد و سوننه ده‌نگیان به پڕۆژه‌كه نه‌دا، به‌ڵام شیعه‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگ تێ‌یان په‌ڕاند و چاوه‌ڕوا ناكرێت ئه‌مجاره‌ش كورد، ده‌نگ به‌و پڕۆژه‌یه بدات كه به‌شێك له په‌رله‌مانتاران له‌ژێر هاندانی گرووپه میلیشیاكان له ساڵوه‌گه‌ڕی كوژرانی قاسم سلێمانی ده‌یانه‌وێت په‌سندی بكه‌ن.