سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ره‌تی كرده‌وه لایه‌نگرییان له حه‌ماس كردبێ و گوتی، ئه‌وان ته‌نیا لایه‌نگریی له گیانی مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نامه‌یه‌كدا كه بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی هه‌میشه‌یی ئاسایشی رێكخراوه‌كه ناردوویه‌تی، ئاماژه‌ی دا كه ئه‌و لایه‌نگریی له حه‌ماس نه‌كردووه و تۆمه‌ته‌كانی ئیسرائیل له دژی خۆی ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و تۆمه‌ته دوای ئه‌وه دێت كه سكرتێری گشتیی رێكخراوه‌كه، ماده‌یه‌كی جاڕنامه‌ی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی چالاك كرد كه باس له راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ده‌كات، چه‌ندان ده‌یه‌یه له‌و ماده‌یه سوود وه‌رنه‌گیراوه، بۆیه‌ش ئیسرائیل به‌مه نیگه‌ران بوو.
ئیسرائیل پێی وایه راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست به‌واتای به‌هێزبوونی حه‌ماس دێت
ئیسرائیل پێی وایه راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست به‌واتای به‌هێزبوونی حه‌ماس دێت، بۆیه پشتیوانی له بیرۆكه‌ی له‌م شێوه‌یه ناكات و جه‌نگ راناگرێت تا حه‌ماس له‌ناو ده‌بات.
هاوكات گوته‌بێژی گۆتێرێسیش بۆ بی بی سی روونی كرده‌وه كه به ده‌گمه‌ن سكرتێره‌كان ئه‌و ماده‌یه چالاك ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی سكرتێری ئێسته‌ی رێكخراوه‌كه زۆر له بیری خه‌ڵكی سڤیلدایه و ده‌یه‌وێت شتێكیان بۆ بكات له‌و نه‌هامه‌تییانه رزگاریان ببێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ناوه.
له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه جه‌نگ له نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل ده‌ستی پێ كردووه و ته‌نیا حەوت رۆژ ئاگربه‌ست هه‌بووه، به گشتی سه‌رووی 17 هه‌زار و 500 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و سه‌رووی 35 هه‌زار كه‌س بریندار بوون، ژماره‌ی ئاواره‌كانیش ملیۆنێك و 800 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.