ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی بڕیاری ئاگربه‌ست له غه‌زه كۆ بووه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ڤیتۆی بڕیاره‌كه‌ی كرد و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤی لێ كه‌وته‌وه.
شه‌وی رابردوو له 15 ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، 13 ئه‌ندام به به‌ڵێ ده‌نگیان دا، به‌ریتانیا بێلایه‌ن ده‌نگی دا و ئه‌مه‌ریكاش به ڤێتۆ ره‌تی كرده‌وه، بۆیه هیچ ده‌ره‌نجامێكی نه‌بوو.
باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ر له ده‌نگدانه‌كه گوتبووی، ئاگربه‌ستی بێ مه‌رج ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه حه‌ماس به‌هێزتر بێت و دووباره خۆی رێك بخاته‌وه. ئه‌و پێداگریی كرد له‌وه‌ی نابێت هیچ وڵاتێك ئه‌مه قبووڵ بكات كه له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌مدا رووی دا.
به‌گوێره‌ی بی بی سی، دوای كۆبوونه‌وه‌كه ئیسرائیل پێشوازیی له‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد و به به‌رزی نرخاند، به‌ڵام له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له ئه‌مه‌ریكا گیرا.
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا به ڤیتۆكردنی بڕیاری ئاگربه‌ست له غه‌زه، خۆی كرده هاوبه‌شی تاوانی جه‌نگ.
كه ئه‌مه‌ریكا بووه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه خۆی پێشتر بانگه‌شه‌ی بۆ كردوون
لویس شاربونو به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، باسی له‌وه كرد كه ئه‌مه‌ریكا بووه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه خۆی پێشتر بانگه‌شه‌ی بۆ كردوون و به پێویستی زانیوه خه‌ڵكی سڤیل بپارێزرێن و ئازادكردنی بارمته‌كان و خه‌ڵكی سڤیل له داواكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش بووه.
هاوكات رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیش ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا گرت و گوتی، ئه‌وه‌ی رووی داوه هێمای ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا هیچ بایه‌خێكی به خه‌ڵكی سڤیل نه‌داوه.
پێویسته بگوترێ 63 رۆژه جه‌نگه و له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نیا پێنج رۆژ ئاگربه‌ست رووی داوه. له‌وه‌ته‌ی حه‌وتی مانگی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه كه جه‌نگ ده‌ستی پێ كردووه، سه‌رووی 17 هه‌زار و 500 كه‌س كوژراون، سه‌رووی 35 هه‌زار كه‌س بریندار بوون و ملیۆنێك و 800 هه‌زاری تر ئاواره بوون.