به‌پێی نوێترین راپرسیی رۆژنامه‌ی وال ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی، ژماره‌ی هه‌وادارانی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له به‌رانبه‌ر ژماره‌ی هه‌وادارانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته له دابه‌زیندایه.
راپرسییه‌كه ده‌ریخستووه 37%ی به‌شداران ره‌زامه‌ندییان له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌كانی جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و 61% به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و ناڕازین.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بایدن و تره‌مپ بكه‌ونه به‌ر یه‌ك، ده‌نگ به كامیان ده‌ده‌ی؟ 47% تره‌مپیان هه‌ڵبژاردووه، كه‌چی ته‌نیا 43% بایدنیان هه‌ڵبژاردووه.
ته‌نیا 23% گوتوویانه سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و سوودبه‌خش بووه بۆیان.
هه‌ر به‌پێی ده‌ره‌نجامی راپرسییه‌كه 53% له به‌شداران گوتوویانه سه‌ركه‌وتنی بایدن له هه‌ڵبژاردنی رابردوو زیانی به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان گه‌یاندووه، ته‌نیا 23% گوتوویانه سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و سوودبه‌خش بووه بۆیان.
جێی باسه له كۆتایی ساڵی داهاتوو گه‌ڕێكی تری هه‌ڵبژاردن له ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێ، ئه‌گه‌ری زۆره تره‌مپ ببێته پاڵێوراوی كۆماریخوازه‌كان و بایدنیش كاندیدی كۆتایی دیموكراته‌كان بێت.
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بایدن گوتبووی ئه‌گه‌ر تره‌مپ خۆی هه‌ڵنه‌بژاردایه، ئه‌وا له‌وانه‌یه خۆی به‌شداری له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا نه‌كات، بۆیه هاتووه‌ته مه‌یدان تا پارێزگاری له دیموكراسیی ئه‌مه‌ریكا بكات.