بێرنی ساندەرس، سیناتۆری دیموکراتەکان و دیارترین پاڵپشتیکەر لە دۆزی فەلەستینی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەڵێ: مەحاڵە لەگەڵ یەکێکدا دانوت بکوڵێت کە هەوڵی لەناوبردنی تۆ بدات، بۆیە ئاشتی هەمیشەیی لەگەڵ حەماسدا شتێکی مەحاڵە.
ساندەرس خۆی بە کەسێکی سۆشیالست دەناسێنێت و یەکێکە لەو سیاسەتمەدارە کەمینانەی کە بە توندترین شێوە دژ بە ئیسرائیل دواوە و ڕەخنەگری سەرەکیی هەبووە لە سیاسەتەکانی بنیامین نەتنیاهۆ سەرۆکی کابینەی جەنگی ئیسرائیل، بەڵام لە وەڵامی ئەوەی ئایا دەکرێت ئاشتی هەمیشەیی، یان ئاگربەستی هەمیشەی لە نێوان ئیسرائیل و حەماس دا بێتە کایەوە دەڵێ، بە هیچ شێوازێک ئاگربەستی هەمیشەیی نایەتە گۆڕ، چونکە حەماس خۆی یەکلایی کردووەتەوە کە دەیەوێت ئیسرائیل لەناوبەرێت، بۆیە زۆر ئەستەمە لەگەڵ یەکێکدا ئاشتی هەتاهەتایی دروست بێت، کە ئامانجی لەناوبردنت بێت.
لە درێژەی گوتەکانیدا
دەڵێ، ئیسرائیل مافی خۆیەتی حەماس لەناوبەرێت، چونکە حەماس پێش حەوتی تشرینی یەکەم، کە هێرشەکەی کردە سەر ئیسرائیل، و پاش ئەو کاتەش دەڵێ، کە نیازیان وایە ئیسرائیل ڕەش بکەنەوە، لە هەمان کاتدا ساندەرس دەڵێ، ئیسرائیل مافی نییە فەلەستینییەکان بکوژێت، و دەبێت تاکە ئامانجیان حەماس بێت نەک هەموو فەلەستینییەکان.
بێرنی ساندەرس پشتگیری ڕەهای خۆی دەربڕیوە بۆ دۆزی فەلەستینی، تا ئێستە زۆر چالاکانە دژ بە هەر سەرپێچییەکی ئیسرائیل هاتۆتە گۆ، بەڵام ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ حەماس بە مەحاڵ ناو دەبات و دەڵێ، ئیسرائیل مافی خۆیەتی حەماس لەناو ببات.