کەناڵی ''
سکای نیوز'' ئاماری نوێی لەبارەی ژمارەی گیانلەدەستدانی فەلەستینییەکان بڵاوکردەوە، کە تێیدا ژمارەكە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ 18 هەزار کەس هەڵکشاوە.
تا دوێنێ نوێترین ئاماری گیانلەدەستدانی فەلەستینییەکان 17700 هەزار کەس بوو، بەڵام ئەمڕۆ 10ی کانوونی یەکەمی 2023، ئامارەکە هەڵکشاوە بۆ 18 هەزار كەس، لەبارەی ئاماری بریندارەکانیش، تا ئێستە زیاتر لە 49 هەزار بریندار هەیە و بەهۆی بەردەوامیی شەڕەکەوە، ئامارەکان لە هەڵکشاندان.
ئەم ئامارانە لە لایەن بزووتنەوەی حەماسەوە بڵاو دەکرێنەوە و ئیسرائیل ددانیان پێدا نانێت، چونکە ئیسرائیلییەکەن لایان وایە کە حەماس زیادەڕەوی دەکات لە ژمارەی کوژراوەکان، ئەمەیش بە مەبەستی ڕاکێشان و بەدەستهێنانی هەست و سۆزی نێودەوڵەتی بۆ فشارخستنە سەر ئیسرائیل تا شەڕەکە ڕابگرێت.