ئیسرئیل فەرماندەیەکی تری حەماسی کوشت

:: PM:10:11:10/12/2023 ‌
سوپای ئیسرائیل ڕای گەیاند، ئەمڕۆ لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە کەرتی غەزە، فەرماندەیەکی تری حەماسیان لە کەتیبەی ''شجاعیە'' کوشتووە.

"عیماد قەریقە" یەکێکی ترە لە فەرەماندە باڵاکانی حەماس کە لەم دواییانەدا جێگەی ویسام فەرهاتی گرتەوە، دوای ئەوەی ویسام لە دووی کانوونی دووەمدا لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا کوژرا.

بەم دواییە ئیسرائیل وێنەی ئەو فەرماندانەی حەماسی بڵاوکردەوە کە لە ناو تونێلەکاندا خۆیان حەشاردابوو، لە کۆی 11 سەرکردەی باڵا کە لە وێنەکەدا دەرکەوتبوون، ئیسرائیل پێنج سەرکردەیانی کوشتبوو، ئەمڕۆ نۆی کانوونی یەکەمی 2023، ئیسرائیل کوشتنی عیماد قەریقەی ڕاگەیاند، کە ئەمەیش یەکێک بووە لە فەرماندە باڵاکانی ئەو گرووپە چەکدارە.

دوا بە دوای هێرشە شۆکهێنەرەکەی  چەکدارانی حەماس بۆ ئیسرائیل لە ڕۆژی حەوتی تشرینی یەکەمی 2023، ئیسرائیل هێرشی زەمینیی بۆ باکوری کەرتی غەزە دەست پێ کرد و ئێستە هێرشەکانی ئیسرائیل بەرەو باشووری کەرتەکەش درێژ بووەتەوە، لە میانی دوو مانگ شەڕ کردن، ئیسرائیل توانیویەتیی چەندان سەرکردەی دیاری حەماس بكوژێت.


وشە - ئارا هێمن