سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئیسرائیلی ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، كاروانێكی نه‌وتهه‌ڵگری حزبوڵای لبنانی و هاوكات باڵه‌خانه‌یه‌ك له باشووری لبنان، كراونه‌ته ئامانجی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئیسرائیل، به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س بوونه قوربانی جیا له زیانه مادییه‌كان.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی حوزه‌یران، له "فرانس پرێس"ی وه‌رگرتووه كه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئیسرائیلی قسه‌ی بۆ كردووه، شه‌وی رابردوو سوپای ئیسرائیل له‌ڕێی نۆ مووشه‌كه‌وه، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كاروانێكی نه‌وتهه‌ڵگری حزبوڵای لبنان و زیانی زۆری پێ گه‌یاندوون، هاوكات باڵهخانهیهكیش به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه وێران بووه.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر گوتی، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل، سێ ئه‌ندامی حزبوڵا كوژراون و سێ كه‌سی تریش به‌سه‌ختی بریندار بوون. هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل له ناوچه‌ی "حۆش سه‌ید عه‌لی" بووه له شارۆچكه‌ی هه‌رملی باشووری ئه‌و وڵاته.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه حزبوڵا رای گه‌یاند، به‌رگرییه ئاسمانییه‌كانی، توانیویانه درۆنێكی ئیسرائیلی له باشووری لبنان تێكبشكێنن. هاوكات سوپای ئیسرائیلیش ونبوونی درۆنێكی راگه‌یاند.
له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستینی به‌رپا بووه، حزبوڵای لبنانیش كه سه‌ربه ئێرانه، هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ست پێ كردووه و ئیسرائیلیش له وه‌ڵامیدا زیانی زۆری پێ گه‌یاندووه، به‌تایبه‌تی له‌ناو هه‌فته‌ی رابردووه‌وه تا ئێسته، شه‌ڕه‌كانی نێوان هه‌ردوولا توندتر بوون.