ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی حوزه‌یران، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌یه‌كی حكوومیی پاوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه كوژرا.
ناوی ئه‌و به‌رپرسه حكوومییه حامید ته‌ركاشوه‌نده و له نزیك ماڵه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ته‌قه‌ی لێ كراوه و هه‌ر له شوێنی رووداوه‌كه كوژراوه.
''
ئیرنا'' رای گه‌یاندووه ته‌ركاشوه‌ند ''به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ''ته‌عزیرات'' بووه. ئه‌و فه‌رمانگه‌یه ئه‌ركی چاودێریكردنی بازاڕه.
هیچ كه‌سێك به‌رپرسیارێتیی كوشتنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پاوه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه و تا ئێسته هیچ كه‌سێك به‌رپرسیارێتیی كوشتنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پاوه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
پاوه سه‌ربه پارێزگای كرماشانه و ژماره‌ی دانیشتووانی سه‌رووی 65 هه‌زار كه‌سه، 125 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی پارێزگاكه دووره.