دوای جەژنیش رۆژێك كرایە پشوو

:: AM:11:44:15/06/2024 ‌
لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بڵاو كرایەوە دوای تەواوبوونی پشووەكانی جەژنی قوربان، رۆژێكی تر پشووی فەرمییە و تاقیكردنەوەكانیش لە پارێزگاكانی عێراق دوا دەخرێن.

ئەمڕۆ شەموو 15ـی حوزەیران، رۆژنامەی سەباحی عێراقی بڵاوی كردەوە، ڕۆژی سێشەم 25ـی حوزەیران، لە پارێزگاكانی عێراق پشووی فەرمی دەبێت.

زیاتر گوتی، ئەو ڕۆژە بە جەژنی "غەدیر" ناسراوە و ئەو ڕۆژە لە پارێزگاكانی عێراق پشووی فەرمییە.

باس لەوەش كراوە، ئەو ڕۆژە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە پارێزگاكانی عێراق بەڕێوە ناچێت.




وشە - رامیار جەواد