خەونی دەوڵەتی ئیسرائیلی گەورە عەرەبی تۆقاندووە

:: PM:07:21:17/06/2024 ‌

لەسەر قۆڵی زۆربەی سەربازە ئیسرائیلییەكاندا، لەژێر ئاڵای ئیسرائیل، نەخشەیەكیشیان هەڵواسیوە و بە زمانی عیبری لەسەری نووسراوە: "خاكی ئیسرائیلی وادەپێدراو" واتە ئەوان لەلایەن خواوە وادەیان پێ دراوە ئەو خاكە بەدەست بهێنن.

چەند ڕۆژێكە لەناو پلاتفۆڕمەكاندا، چالاكانی عەرەب هەڵایەكی زۆریان دروست كردووە، چونكە لەو نەخشەیەدا، بەشێكی خاكی میسر، تەواوی لبنان و سووریا و بەشێكی عێراق و سعوودیەشی لەخۆی گرتووە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە، ئەگەر ئەو نەخشەیە بكەینە پێوەر بۆ پلانی داهاتووی ئیسرائیل، ئەوا خاكی كوردستان بەشێك نییە لە نەخشەكەیان.

بەپێی هەندێك كتێبی سەرچاوەیی جوو، ئەوا پلانی ئەوەیان هەیە، تەواوی ئەو خاكەی لە سەردەمانی كۆنی مێژوودا هی ئەوان بووە، بیگەڕێننەوە، ئەگەر ئەم پلانەش جێبەجێ ببێت، ئەوا بەشێكی خاكی مەدینەش بە هی خۆیان دەزانن.





وشە - عەبدوڵا عومەر