دوای دیبەیتە کارەساتبارەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، ئێستە بایدن لەگەڵ خێزانەکەی تاوتوێی چارەنووسی بەشداری کردنی دەکات لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ.
ئەمڕۆ یەکشەم 30ی حوزەیران، پێگەی ''
نیوز ماکس''ی ئەمەریکی بڵاوی کردەوە، بایدن دوودڵە لەبارەی توانای بەشداریکردنی لە هەڵژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، ئەمەیش بە تایبەتی دوای ئەوەی لە بەرانبەر دۆناڵد ترەمپ لە یەکەمین دیبەیتیدا شکستی خوارد.
بایدن چۆتە ''کەمپ دەیڤد'' و لەگەڵ خێزانەکەیدا کۆبوونەوەیەکیان کردووە بۆ تاوتوێکردنی بەشداریکردن یان نەکردنی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ.
جێی باسە له دوای به‌ڕێوه‌چوونی دیبه‌یتێكی كاره‌ساتبار بۆ بایدن و شكستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به دۆناڵد تره‌مپ کاندیدى كۆمارییه‌كان، سەرۆکی دیموکراتەکان لە سێنێتی ئەمەریکا ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ دەستنیشانکردنی جێگرەوەیەک بۆ بایدن، ئەمەیش دوای ئەوەی سەرۆکەکەی ئەمەریکا ددانی به شكسته‌كه‌یدا نا و ڕای گه‌یاند، ده‌زانم من پیرم و وه‌ك جاران توانام نه‌ماوه، به‌ڵام له دوای هه‌ر شكستێك هه‌ستانه‌وه هه‌یه.
ئێستە بایدن و خێزانەکەی تاوتوێی پرسی بەشداریکردنی دەکەن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمساڵ، کە وا بڕیارە لە ڕۆژی سێشەم، پێنجی تشرینی دووەم بەڕێوە بچێت.