دوای ئه‌وه‌ی بایدن خراپترین ئاستی تۆمار كرد له دیبه‌یته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌رانبه‌ر به دۆناڵد تره‌مپ به‌ربژێری كۆمارییه‌كان، دوێنێ بایدن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی كۆبووه‌وه بۆ تاوتوێكردنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له كێبه‌ركێی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ژن و منداڵه‌كانی داوایان له سه‌رۆكه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه له كێبه‌ركێكه نه‌كشێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كی تهمووز، پێگه‌ی ''
نیویۆرك تایمز'' بڵاوی كرده‌وه، خێزانه‌كه‌ی بایدن هۆكاری مانه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكان له كێبهرێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و وڵاته، بایدن ته‌مه‌نی 81 ساڵه و له ماوه‌ی ڕابردوو، پاش شكستی له یه‌كه‌مین دیبه‌یتی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بۆ ساڵی 2024، ددانی به پیربوون و كه‌مبوونه‌وه‌ی تواناكانی خۆیدا نا.
ئێسته به‌هۆی پاڵپشتی خێزانه‌كه‌یه‌وه، دووباره بایدن هان دراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له كێبه‌ركێی خۆپاڵاوتن، بایدن ده‌ستی كردووه به هه‌ڵمه‌تێك بۆ دڵنیاییدان به دیموكراته‌كان و ئه‌و كه‌سه ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی كه‌مپینه‌كه‌ی پاره‌دار ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه له تره‌مپ، ئه‌مه‌یش دوای دیبه‌یته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ربژێره‌كه‌ی كۆمارییه‌كان، چونكه ئه‌و كه‌سه ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی پاره ده‌ده‌نه كه‌مپینی دیموكراته‌كان و به‌شدارن له سه‌رخستنی، بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه هاوكارییه‌كانیان ڕابگرن، به‌هۆی له‌ده‌ستدانی متمانه‌یان به بایدن.
له ڕاپرسییه‌كی ئه‌مدواییه ده‌ركه‌وتووه، ڕێژه‌ی 72%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌نگیان بۆ بایدنه، متمانه‌یان به توانای مێشكی بایدن نییه و پێیان وایه شتی له بیر ده‌چێته‌وه به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نیه‌وه.
شكستی بایدن له یه‌كه‌مین دیبه‌یت، دیموكراته‌كانی كرده دوو به‌ره‌وه، هه‌ندێك له دیموكراته‌كان پێیان وایه كاتێتی بایدن له كێبه‌ركێكه بكشێننه‌وه و كه‌سێكی نوێ بپاڵێون، به‌ڵام به‌شێكی تر له دیموكراته‌كان پێیان وایه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه جێی هێشتوون و دره‌نگه بۆ گۆڕینی به‌ربژێره‌كه‌یان، چونكه كاتی هه‌ڵبژاردن نزیكه و كه‌متر له چوار مانگی ماوه.
ته‌نیا خێزانه‌كه‌ی بایدن بڕیارده‌رن له‌وه‌ی ئایا هانی باوكیان ده‌ده‌ن له كێبه‌ركێ به‌رده‌وام بێت، یان ڕه‌چاوی دۆخی ته‌ندروستی ده‌كه‌ن و داوای كشانه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ن؟