كۆریای باكور مووشه‌كێكی نوێی جۆری بالیستی تاقی كرده‌وه، ئه‌مه‌یش كۆریای باشووری زیاتر ترساندووه، به‌گوێره‌ی چاودێران ئێسته هه‌ردوو كۆریاكه له كێشمه‌كێشی چه‌كداریدان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووی تهمووز، پێگه‌ی ''
نیویۆرك تایمز'' بڵاوی كرده‌وه، كۆریای باكور و باشوور گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیدار له كێشمه‌كێش و سه‌ركێشییه سه‌ربازییه‌كانی نێوانیان، ئه‌مڕۆ كۆریای باكور مووشه‌كێكی بالیستی تاقی كردووه‌ته‌وه كه بۆ یه‌كه‌مین جاره مووشه‌كی له‌و شێوه‌یه تاقی بكرێته‌وه.
مووشه‌كه بالیستییه‌كه‌ی كۆریای باكور ناوی ''Hwasong-11Da-4.5'' و كڵاوه‌كه‌ی پڕه له ته‌قه‌مه‌نی، به نزیكه‌ی 4.5 تۆن ته‌قه‌مه‌نی به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌مه‌ریكا كۆریای باكور به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕووسیا توانای مووشه‌كی ڕوو له كزییه، كۆریای باكور له‌و جۆره مووشه‌كانه ده‌دات به ڕووسیا تا هێرشی پێ بكه‌ته سه‌ر ئۆكراینا.
تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه نوێیه‌كه‌ی كۆریای باكور دوای ئه‌وه دێت، هه‌ریه‌ك له پوتین و كیم جون ئون سه‌رۆكی كۆریای باكور، په‌یماننامه‌یه‌كی سه‌ربازییان به‌ستووه كه تێیدا باس له‌وه ده‌كات، له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌ر كام له وڵاته‌كانیان له‌لایه‌ن وڵاتێكی تره‌وه هێرشی بكرێته سه‌ر، ئه‌وه‌ی تریان هاوكاریی لایه‌نی دووه‌م ده‌كات.
ئاڵۆزییه‌كانی دنیا ڕوو له زیادبوونه و هه‌ریه‌كه‌یان له كۆریای باكور و باشوور له دۆخێكی ململانێی ئاڵۆزدان، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه هه‌ریه‌كه ده‌ستیان به ئاراسته‌كردنی باڵۆنی گه‌وره‌ی هه‌ڵگری كه‌لوپه‌لی جیاواز كردووه، ئه‌مه‌یش گرژییه‌كانی زیاتر كردووه.
جێ باسه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی له مه‌ترسیی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كۆریای باكور نزیك كردووه‌ته‌وه، ئێسته له ناوخۆی كۆریای باشوور فشارێكی زۆر له‌سه‌ر یۆن سوك یۆل سه‌رۆكی وڵاته‌كه دروست بووه، دوێنێ كۆرییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵمه‌تی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌یان له سوك یۆل ده‌ست پێ كرد و داوا ده‌كه‌ن بانگی په‌رله‌مان بكرێت بۆ لێپرسینه‌وه.