جه‌نه‌راڵه‌كانی ئیسرائیل بۆ یه‌كه‌مین جار دژی نه‌ته‌نیاهۆ هاتنه ده‌نگ و داوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی فیشه‌ك و چه‌كه‌كانیان، جه‌نه‌راڵه ئیسرائیلییه‌كان پێییان وایه باشترین بژارده له به‌رده‌میان بۆ ئازادكردنی ئه‌و 120 دیله‌ی كه له ژێر ده‌ستی حه‌ماسن، بریتییه له ئاگربه‌ست.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووی ته‌مووز، پێگه‌ی ''
نیویۆرك تایمز'' بڵاوی كرده‌وه، به پێچه‌وانه‌ی نه‌ته‌نیاهۆوه جه‌نه‌راڵه‌كانی ئیسرائیل داوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی سوپای ئیسرائیل دركی پێ كردووه، بریتییه له قه‌یرانی نه‌مانی فیشه‌ك و چه‌كی پێویست بۆ درێژه‌دان به شه‌ڕه‌كه دژی حه‌ماس.
نزیكه‌ی نۆ مانگه شه‌ڕ غه‌زه درێژه‌ی هه‌یه و له‌م ناوه‌نده‌دا سوپای ئیسرائیل له ڕووی چه‌ندێتییه‌وه زیانی پێ گه‌یشتووه، توانا سه‌ربازییه‌كانی له باشووری ئیسرائیل سنووردار بووه، بۆیه پێیان وایه باشترین بژارده له به‌رده‌ستیان بریتییه له ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حه‌ماس بۆ ئازادكردنی ئه‌و 120 دیله ئیسرائیلییه‌ی كه له ژێر چنگی حه‌ماسدا ماون.
یه‌كێكی تر له‌و هۆكارانه‌ی كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی جه‌نه‌راڵه ئیسرائیلییه‌كان دژی نه‌ته‌نیاهۆ داوای ئاگربه‌ست بكه‌ن بریتییه له‌وه‌ی، سوپای ئیسرائیل ماندووه و پێویستی به پشووه بۆ دووباره خۆ ئاماده‌كردن و ئاماده‌سازی زیاتر له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له به‌ری باكوره‌وه دژی حزبوڵای لبنان.
به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی جه‌نه‌راڵه‌كان بریتییه له كه‌مبوونه‌وه‌ی فیشه‌ك و چه‌كه‌كانیان، شه‌ڕی غه‌زه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین شه‌ڕه‌كانی سوپای ئیسرائیل هه‌ژمار ده‌كرێت له مێژووی ئه‌و وڵاته له ساڵانی ڕابردوودا، درێژكردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه ده‌بێته هۆی وشكبوونی سه‌رچاوه جه‌نگییه‌كانی ته‌لئه‌بیب، ئه‌مه له كاتێكدا مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی حزبوڵا به‌رۆكی به‌رنادات.
ژنەکەی نەتەنیاهۆ پێشبینی کودەتای سەربازی دەکات
له‌لای خۆیه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی سوپای وڵاته‌كه‌یه‌تی، نه‌ته‌نیاهۆ به شێوازێكی ڕژد كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات به هه‌ر نرخێك بێت ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی درێژه پێ بدات، بۆیه پێی وایه ئاشتی له‌گه‌ڵ حه‌ماس ئه‌و گرووپه چه‌كداره ده‌هێڵێته‌وه له ده‌سه‌ڵات له كه‌رتی غه‌زه، ئه‌مه‌یش به مانای كۆتاهێنان به هاوپه‌یمانێتییه توندڕه‌وه‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ دێت، كه داكۆكییان كردووه له كۆتاهێنان و بنه‌بڕكردنی حه‌ماس.
داواكان بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاشتی له‌لایه‌ن جه‌نه‌راڵ و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئیسرائیله‌وه پێشهاتێكی نوێیه، ده‌بێته هۆی گۆڕینی كه‌شی سیاسی و سه‌ربازی شه‌ڕی غه‌زه و دۆخی ناوخۆی ئیسرائیل، له ماوه‌ی ڕابردوو سارا نه‌ته‌نیاهۆ ژنی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له لێدوانێكی نامۆدا ئاشكرای كرد، متمانه‌ی به سه‌رۆكایه‌تی و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئیسرائیل نییه و نه‌یشارده‌وه كه پێی وایه سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئیسرائیل، به‌نیازن كوده‌تا به‌سه‌ر حكوومه‌تی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆی مێردیدا بكه‌ن.