ئێسته بڵاو كرایه‌وه، له هیندستان 27 كه‌س كه له نێوان مردووه‌كاندا منداڵیشی تێدایه، بوون به ژێر ده‌ست و پێوه، ڕووداوه‌كه له ویلایه‌تی ''ئۆتار پرادێش'' ڕووی داوه له باكوری ئه‌و وڵاته.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووی تهمووز، ئاژانسی ''
ڕۆیته‌رز'' بڵاوی كرده‌وه، له ڕێوڕه‌سمێكی ئاینیدا له هیندستان 27 كه‌س بوونه ژێر ده‌ست و پێوه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی دروستبوونی پاڵه‌په‌ستۆ، ئه‌و شوێنه‌ی ڕووداوه‌كه‌ی تێیدا ڕووی داوه، 200 كیلۆمه‌تر له نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندستانه‌وه دووره.
ڕۆژنامه‌یه‌كی هیندی ده‌ڵێ، ژماره‌ی مردووه‌كان زیاتره له‌وه‌ی باسی لێوه ده‌كرێت، له نێوان مردووه‌كاندا 25 كه‌سیان ژنن و دوو پیاو و ده‌گوترێت منداڵێكیش مردوون.
ڕێوڕه‌سمه ئاینییه‌كه تایبه‌ت بووه به ئاینی ڕه‌سه‌نی هیندییه‌كان كه هه‌موو ساڵێك ئه‌نجام ده‌درێت.