ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، دەبێت مرۆڤایەتی باجێكی گران بدات لەسەر ئەو پشتگوێخستنەی دیاردەی قەتیسبووكی گەرمییەی ڕوو لە جیهان دەكات و هۆشداریی ئەوەشی دا كە كات لە بەرژەوەندیدا نییە و ڕوو لە كارەسات دەكەین.
ئەمڕۆ پێنجشەم، ئەنتۆنیۆ گۆتیریش، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە پێشانگەی كردنەوە پرۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ژینگە، لەبارەی ئەو كاریگەریانەی بەهۆی ئامێرەكانی ساردكەرەوە و گەرمكەرەوە لەسەر ژینگە دروستی دەكەن و پابەندبوونی وڵاتانەوە گوتی: پێوەندییەكی ڕاستەوخۆ لە نێوان زیادبوونی قەتیسبوونی گەرما و كارەساتە ژینگەییەكان هەیە كە بەردەوام لە زیادبووندایە و هەموو شوێنێكی جیهانیشی گرتووەتەوە، ئەمەش دانیشتوانی گۆی زەوی بە گشتی دەبێت باجەكەی بدەن.
لە ڕاپۆرتێكی پێشتری نەتەوە یەكگرتووەكاندا كە پێش كەمتر لە مانگێك لە كۆنگرەی ئازربایجان خوێندرایەوە، ئاماژە بۆ سیاسەتی وڵاتان دەكات لە دانانی سنوورێك بۆ قەتیسبوونی گەرما كە لەم سەتەیەدا بە 3,1 بە بەراورد بە سەتەی ڕابردوو زیادی كردووە و هۆكارەكەشی ئامێرەكانی ساردكەرەوە و گەرمكەرەوەیە.
وێڕای ئەوەی وڵاتانی جیهان بەڵێنیان داوە كە چارەسەری ئەم گرفتە بكەن و هاوكار بن لەلای خۆیانەوە، بەڵام نەتەوە یەكگرتووەكان هەوڵەكانیان بە نەزۆك و كەمتەرخەم دەبینێت و سكرتێری گشتییش دەڵێت: قەبارەی ئاڵنگارییەكە جێی مشتومڕ نییە ئەوەندە گەورەیە.