وەزیرێكی یەكێتی دەستی لە كار كشاندەوە

:: PM:04:49:25/10/2024 ‌

 وەزیری ژینگەی عێراق بە شێوەیەكی فەرمی دەستی لە كابینەكەی محەمەد شیاع سوودانی كشاندەوە كە لە پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.

ئەمڕۆ هەینی، 25ی ئۆكتۆبەر، نزار ئامێدی، وەزیری ژینگە لە حكوومەتی عێراق كابینەی محەمەد شیاع سوودانی، دەستی لە كار كشاندەوە، ئەمەش واتە پێش تەواوبوونی ماوەی كابینەكە بە ساڵێك.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگەدار، لە ئێستەوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراق تەرخان دەكات و ئەو وەزیرەشی بۆ پۆستی لێپرسراوی مەكتەبی سیاسی حزبەكە لە بەغدا كشاندووەتەوە.



وشە - عەبدوڵا عومەر