ئەنجوومەنی ئاساییش بۆ دۆخی غەزە كۆ بووەوە

:: PM:07:07:29/10/2024 ‌

سەبارەت بە دۆخی غەزە، ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی كۆ بووەوە و نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكانیش دەڵێت، دۆخی شارەكە بەرەو هەڵكشانی مەترسیدار دەڕوات.

ئەمڕۆ سێشەم، 29ی ئۆكتۆبەر، ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی ئێستەی شاری غەزە كۆ بووەوە و هێشتا لەو بارەیەوە بەیاننامەیان بڵاو نەكردووەتەوە، بەڵام تۆر وینسلاند، هەماهەنگیكەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كردەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هۆشداری لەسەر خراپیی دۆخی غەزە دا كە بەرەو كارەساتێكی گەورە ڕۆیشتووە.

ئەوەشی خستە ڕوو، نەوەك هەر غەزە، هەموو ناوچەكە بەرەو هەڵكشانێكی مەترسیداری دۆخی تەنیاهی دەڕوات و ئەمەش لە قازانجی هیچ لایەكدا نابێت.

وێنسلاند بەناوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە داوای لە هەموو لایەنە پێوەندیدارەكان كرد، پێویستە پاراستنی ژیانی خەڵكی سڤیلی غەزە پێش هەموو شتێك ڕەچاو بكرێت و هاوكاریی بەپەلەیان بۆ بچێت، چونكە لە بەردەم مەترسیدارترین دۆخی مرۆییدان كە كە ماوەی دەیان ساڵە جیهان بەخۆیەوە نەبینیوە.


وشە - عەبدوڵا عومەر