چەند سەعاتێك بەسەر هۆشداریی سوپای ئیسرائیل بۆ دانیشتوانی شاری بەعلبەك تێ پەڕی و بۆردمان دەستی پێ كرد، بۆردمانەكەش زۆر بە سەختی چەند شوێنێكی جیاوازی گرتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم، 30ی ئۆكتۆبەر، سەرچاوە تەنیاهییەكان بە "عەرەبییە"یان گوتووە، فڕۆكەی ئیسرائیلی چەند ئامانجێكی لە شاری بەعلبەك پێكاوە و پشتێنێكی ئاگرینی دروست كردووە.
بۆردمانەكە ناوچەكانی دورس، عەین بورەزای، ئیعاب و زۆر شوێنی تری بەعلبەكی گرتووەتەوە، پاش ئەوەی لە هۆشدارییەكەی ئیسرائیلدا بە دانیشتوان گوتبرابوو "تا زووە هەڵێن".
فەیخای ئەدرعی، گوتەبێژ بەناوی سوپای ئیسرائیلەوە، هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێكس گوتی، ئیسرائیل چەند شوێنێكی زۆر گرنگی حزبوڵا دەپێكێت، بۆیە پێویستە خەڵكی ئەو ناوچانە لە بەعلبەك چۆڵی بكەن.