ملیاردێر ئیلۆن ماسك لە هەفتەكانی ڕابردوودا، زنجیرەیەك پۆستی لەسەر سیاسەتی ئەوروپا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كردەوە، لەوانە پشتگیریكردنی پارتی توندڕەو و تۆمەتباركردنی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بە دەستدرێژیی سێكسی، تاوانباركردنی دادوەران لە ئیتاڵیا و ڕەخنەگرتن لە كۆمسیۆنی ئەوروپا.
ئەوانەی ماسك بڵاوی كردوونەتەوە، بە سەرئێشەیەكی دیپلۆماسی و سیاسی ناو دەبرێ و زۆر لە پارتە سیاسییە گەورەكانی ئەوروپای خستە دۆخێكی شەرمەزارییەوە.
چەند هەفتەیەك پێش دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ، زۆر لە سەركردەكانی ئەوروپا نیگەران بوون لە ڕەخنەگرتن لە ماسك، چونكە دەترسان پێوەندییان لەگەڵ ترەمپ تێكبچێت بەو پێیەی ترەمپ و ماسك هاوڕێیەكی نزیكی یەكترن.
بەڵام بڵاوكراوە بەردەوامەكانی ماسك لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس كە 211 ملیۆن بینەری هەیە، ئێستە ئەجێندای هەواڵەكان لە زۆر لەو وڵاتانە پێناسە دەكات.
هەڵوێستە توندەكانی ماسك لە كاروباری دەرەوە، ئەو ئاستەنگانە دەردەخات كە هاوپەیمانەكانی ئەمەریكا ڕووبەڕووی دەبنەوە لە مامەڵەكردن لەگەڵ سەرۆكایەتیی داهاتووی ترەمپ.