فەرماندەیەكی باڵای هێزەكانی سووریای دیموكرات رای گەیاند: یەكەم كۆبوونەوەی نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات و بەرپرسانی حكوومەتی سووریا، چەند پرسێك تاوتوێ كراون، بەڵام هیچ بڕیارێك لەسەر ئازادكردنی گیراوەكان نەدراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی كانوونی یەكەم، فەرماندەیەكی باڵای هێزەكانی سووریا ڕای گەیاند، هیچ ڕێككەوتنێك لەسەر ئازادكردنی گیراوانی داعش لەگەڵ حكوومەتی نوێی سووریا باس نەكراوە. ئاماژەی بەوەیش دا كە ئەو كۆبوونەوانەی تا ئێستە كراون، هەموو سەرەتایین و هیچ ئەنجامێك و لێكتێگەیشتنێكی وا لە نێوانیاندا نەبووە.
ئەو فەرماندەیە ڕوونی كردەوە، یەكەم كۆبوونەوەی نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات و بەرپرسانی حكوومەتی سووریا، چەند پرسێكیان تاوتوێ كردووە، بەڵام هیچ بڕیارێكیان لەسەر ئازادكردنی گیراوەكان نەداوە.
زیاتر گوتی، گفتوگۆكان هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدان و چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەكانی داهاتوودا، هەردوولا لەسەر كارنامەیەكی ڕوون بۆ سوودی گشتی ڕێكبكەون.
فەرماندەكە ئاماژەی بەوە دا كە هەر دانوستانێك لەسەر دۆسیەی هەستیاری وەك ئازاكردنی گیراوانی داعش، پێویستی بە لێكۆڵینەوەی قووڵ و گفتوگۆی گشتگیر هەیە، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی كە ئازادكردنیان لەگەڵ بەرژەوەندیی لایەنە پێوەندیدارەكان و سەلامەتی ڕەوشی ئاسایشی ناوچەكەدا دەگونجێت.
ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە ڕاپۆرتەكان لەسەر بنەمای ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ چارەسەركردنی كێشەی گیراوانی داعش لە گرتووخانەكانی سووریا كە لە باكوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دەستبەسەر كراون.
ئەم ڕاپۆرتانە پرسیاری زۆریان لەبارەی چارەنووسی ئەو گیراوانە و ئەگەری ئازادكردنیان یان ڕادەستكردنەوەیان بۆ لایەنەكانی تر دروست كردووە.
لە كۆتایی لێدوانەكەیدا دووپاتی لەوە كردەوە كە هێزەكانی سووریای دیموكرات، پابەندن بە پێوەرەكانی یاسای نێودەوڵەتی و مرۆیی لە مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی گیراوانی داعشدا، دڵنیایشی دا كە هەر بڕیارێكی داهاتوو بە وردی دەخوێنرێتەوە و لەسەر بنەمای پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە و پاراستنیان لە هەر هەڕەشەیەك بێت.
ڕۆژی چوارشەم مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات ئاشكرای كرد، لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا ڕێككەوتن كراوە.
عەبدی گوتی لە كۆتایی مانگی ڕابردوودا لە دیمەشق، كۆبوونەوەیەكی ئەرێنیی سەركردەكانی هەردوو پارتی كۆ كردەوە و گوتی، "ئێمە هاوڕاین لەسەر ئەوەی پشتگیریی لە یەكڕیزی و یەكپارچەیی خاكی سووریا بكەین و هەر پڕۆژەیەكی دابەشكردن ڕەت دەكەینەوە كە هەڕەشە لە یەكێتی و ئاسایشی وڵات بكات."