عێراق داعشەكان وەردەگرێتەوە

:: PM:11:28:17/01/2025 ‌

بەرپرسێكی عێراقی ئاشكرای دەكات، گفتوگۆكانی نێوان هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و حكوومەتی عێراق بەردەوامە بۆ ئەوەی دوو هەزار گیراوی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش كە لای هەسەدە گیراون، بخرێنە كەمپی جەدعە لە پارێزگای مووسڵ.

بەپێی پلانەكە، مانگانە 900 خێزان لە كەمپی هۆوولەوە بگوازرێنەوە، لەگەڵ 160 خێزانی عێراق لە سووریا و عێراق.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە كە بۆ شەفەق نیوز قسەی كردووە، ئامانجەكە ئەوەیە زۆرترین گیراوی داعش بگوازرێنەوە و لە ناوچەی جێناكۆكی نەمێنن.

ئەمە لە كاتێكدایە كە بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم)، دوێنێ پێنجشەم، 16ی كانوونی دووەم، جەنەڕاڵ مایکل کۆرێلا، فەرماندەی هێزەكانیان سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان و سووریای کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی هێزەکانی سووریا دیموکرات (هەسەدە) و فەرماندەکانی ئەمەریکا کۆ بووەتەوە و باس لەوەش كراوە كە هەسەدە پارێزگاری لە چەند گرتووخانەیەك دەکات کە زیاتر لە نۆ هەزار چەکداری داعشی تێدا گیراون.



وشە - تایبه‌ت